دەنگوباس
ڕاوێژکاری دارایی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، گۆڕانکاریکردن لە خشتە داراییەکانی بودجە بە ئامانجی کەمکردنەوەی خەرجی و زیادکردنی داھات و کەمکردنەوەی کورتھێنانە.
مەزھەر محەمەد ساڵح ڕاوێژکاری دارایی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، گۆڕانکاریکردن لە خشتەی یاسای بودجەی ٢٠٢٤ بەپێی یاسای ١٣ی ساڵی ٢٠٢٣ی یاسای بوجەی گشتی سێ ساڵەوە بووە بە تایبەت ئەو بابەتانەی پەیوەستن بە کورتھێنانی بودجەوە.
ئاماژەی بەوەکرد، نرخی بەرمیلێک نەوت بە ٧٠ دۆلار لە بودجەدا جێگریکراوە، بەڵام نرخی ئێستا لەسەرو ٧٠ دۆلارە و ڕێژەی گۆڕانکاری رێگەپێدراو تا ١٦٪ پەسەند کراوە لە نرخەکەیدا و پێویستە ھاوسەنگی لە نێوان ھەناردەکردن و بەڕێوەبردنی نەوتدا ڕابگیرێت.
وتیشی، چەند ڕێکارێکیش دانراون بۆ ڕێکخستنی داھاتی نانەوتی و تێچووی خەرجی وەبەرھێنان، سنوورێکیش دانراوە بۆ ئەوەی داھاتی ناوخۆی زیادبکرێت ئەوەش لە ڕێگەی ڕاگەیاندنی چەند پڕۆژەیەکەوە.
#عێراق