جیهان

سەرەڕای هۆشدارییەکانی دادگای دادی نێودەوڵەتی، ئیسرائیل بەردەوامە لەسەر هێرشەکانی بۆ سەر ڕەفەح

25/05/2024
ghazza

دەنگوباس

سەرەڕای هۆشدارییەکانی دادگای دادی نێودەوڵەتی، سوپای ئیسرائیل ئەمڕۆ بەیانی بۆ جاری دووهەم هێرشی کردە سەر ڕەفەح و بە هۆیەوە فەڵەستینییەک کوژرا.

ئاژانسی هەواڵی فەرمی فەڵەستین (WAFA) بڵاویکردەوە کە، بە هۆی بە ئامانجگرتنی شەقامێک لە شارۆچکەی ڕەفەح لە کەرتی غەززەی داگیرکراو لە لایەن سوپای ئیسرائیلەوە، کەسێک گیانی لەدەستداوە.

فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل هەروەها بەرەبەیانی ئەمڕۆ گەڕەکی سەبرایان لە ڕەفەح کردە ئامانج و بە چڕی بۆردومانیان کرد. بە هۆی بۆردومانەکەوە ژنێک کوژرا و ژمارەیەکی زۆریش بریندار بوون.

دادگای دادی نێودەوڵەتی (International Court of Justice) لە نوێترین بڕیاری ڕێکاریدا، هۆشداریدا لە هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ڕەفەح، گەیشتنی یارمەتییە مرۆییەکان و داوای کرد کە ڕێگە بدرێت کارمەندانی نەتەوە یەکگرتووەکان بە مەبەستی لێکۆڵینەوە بگەنە غەززە.

 


#ئیسرائیل
#جیهان