کوردستان

ئاسایشی هەولێر: هەوڵێکی قاچاخچێتیکردن بە پاسی گەشتیاریی شکستی هێنا

25/05/2024
asaish

دەنگوباس

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر، دەست بەسەردا گرتنی بڕێکی زۆر دەرمانی پزیشکی و پاکەتی جگەرەی ڕایگەیاند.

لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر بڵاویکردەوە، دوای ئەنجامدانی چاودێری و بەدواداچوون لەلایەن هێزەکانمانەوە بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر سێ تۆمەتبارمان دەستگیر کرد بەناوەکانی (د،س،م) و (ع ،ع ، م) و (م ،م و) کە هەڵسابوون بە دروستکرنی شوێنێکی شاراوە و نهێنی لە ناو پاسێکی گەشتیاری و لە کۆگایەکی بێ مۆڵەت لە ناوشاری هەولێر.

ئاماژەی بەوەکرد، بەنیازبوون بڕێکی زۆر دەرمانی پزیشکی و پاکەتی جگەرە بەڕێگای ئەو پاسە گەشتیاریە بەشێوەی شارەوە بگوازنەوە بۆ شارەکانی خوارووی عێراق.


#هەولێر
#باشووری کوردستان