کوردستان

پلاندانانی عێراق: ناردنی بودجەی ھەرێم پەیوەستە بە جێبەجێکردنی مەرجەکانی بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵی

25/05/2024
iraq w kurdistan

دەنگوباس

وەزارەتی پلاندانانی عێراق لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، بۆ ناردنی بودجەی ھەرێمی کوردستان، پێویستە نەوتی ھەرێم ڕادەستی کۆمپانیای سۆمۆ بکرێت.
ئەوەشی خستەڕوو، پشکی ھەرێمی کوردستان لە بودجەی وەبەرھێناندا ٢.٧ ترلیۆن دینارە، حکومەتی عێراق پابەندکراوە بە ناردنی بەشەبودجەی ھەرێمی کوردستان.

ئاشکراشی کرد، قه‌باره‌ی پاره‌ی به‌رده‌ستی پارێزگاكان (جگه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان) بۆ ساڵی ٢٠٢٤ بریتییه‌ له‌ بڕی زیاتر له‌ ٤١ ترلیۆن دینار، له‌ تێكڕای خه‌رجی وه‌به‌رهێنان، بڕی ٤.٨٧٥ ترلیۆن دینار بۆ هه‌رێمی كوردستان ته‌رخانكراوه‌.


#نەوت
#مووچە
#عێراق
#باشووری کوردستان