دەنگوباس
پارێزگاری سلێمانی ڕایگەیاند کە داوای لێکراوە ببێتە ڕێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و ئاماژەی بەوەکرد، "ئەرکی من ئەرکێکی حوکمڕانییە زیاتر لەوەی ئەرکێکی سیاسی یان حزبی بێت".
هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر، پارێزگاری سلێمانی بۆ ڕۆژنامەنووسان ئاشكرای دەكات، كه داوای لێكراوه ببێته ڕێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و وتی، ئه‌و خۆشه‌ویستانه هه‌موویان له متمانه‌یان به ئێمه ئه‌و داوایه‌یان كردووه، به‌ڵام ئێمه خه‌ریكی كارێكین بۆ هه‌موو كۆمه‌ڵگه و ئه‌زموونی خۆمان له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕاندا هه‌ڵبژاردنه‌كان بووه، كه توانیمان چ بزووتنه‌وه‌كه و چی خۆمان له‌سه‌ر ئاستی عێراق و هه‌رێمی كوردستان بكه‌ین به هێزی یه‌كه‌م.
ئاماژەی بەوەکرد، ئه‌م مۆدێله‌ی من ئه‌و مۆدێله‌یه كه له ده‌ستووره‌كه‌ی گۆڕاندا به تیۆری هه‌یه و هاتووم له‌ڕوی پڕاكتیكییه‌وه به‌رجه‌سته‌م كردووه، هه‌ر كه‌سێك بۆ كارێك دروستكراوه و ئه‌و كاره‌ی منی بۆ دروستكراوم كاری سیاسی ناو حزبه سیاسیه‌كان نییه به بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانیشه‌وه، بەڵکو ئەرکی من ئەرکێکی حوکمڕانییە.
وتیشی، دەبێت ئه‌و مۆدێله په‌ره‌پبدرێت كه هاووڵاتی سه‌نته‌رییه كه یاسا سه‌روه‌رییه و كار له‌سه‌ر بنه‌مای شه‌فافیه‌ت و لێپرسینه‌وه ده‌كه‌ن و به یه‌ك مه‌ودوا له هه‌موو هێزه سیاسیه‌كانه‌وه دوورن و تێكه‌ڵی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن و ململانێی لایه‌نه سیاسیه‌كان نابێت.
جەختیشی كردەوە، ده‌بێت ئه‌و مۆدێله گه‌وره بكرێت، نه‌ك جارێكی دیكه ئه‌و له بازنه گه‌وره‌كه‌وه بگه‌ڕێته‌وه بۆ بازنه بچوكه‌كه.
#باشووری کوردستان