دەنگوباس
بەڕێوەبەرایەتیی دابەشكردنی كارەبای سلێمانی/ ڕۆژئاوا ڕایگەیاند، ئەو گرفتەی لە سنووری گەڕەكی مامۆستایان بۆ تۆڕەكانی كارەبای نیشتمانی دروستبوو بوو چارەسەركرا.
بەپێی ڕاگەیەندراوی بەڕێوەبەرایەتیی دابەشكردنی كارەبای سلێمانی/ ڕۆژئاوا، ئەمڕۆ شەممە لە سنووری پاركی ئازادی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیمان لە لایەن تیمەكانیانەوە پشكنین بۆ هەردوو محاویلەی ژمارە 2 و 6 ی گەڕەكی مامۆستایان كرا و كێشەكانیان چارەسەركرا.
هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، محاویلەی ژمارە 2 لەسەر فیدەری 65 بەهۆی باڵندەیەكەوە كێشەی بۆ دروستبوو، محاویلەی 6 لەسەر هەمان فیدەر بەهۆی پشیلەیەكەوە دووچاری كێشە بووە، ئێستا كێشەكان چارەسەركراون و كارەبا گەڕایەوە بۆ هاووڵاتییان و هاوبەشانی كارەبا.
#باشووری کوردستان