کوردستان

ئەو پاشماوەیەی لە ناوچەی گەرمیان دەرکەوت؛ بیرێکی ئاوی سەردەمی ئینگلیزەکانە

24/05/2024
shwenawar

دەنگوباس

بەڕێوەبەرایەتی شوێنەوار و کەلەپوور ڕایگەیاند، ئەو پاشماوەیەی لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە گوندی قەڵاتەپەی ناحیەی قۆرەتوو بەهۆی زیادبوونی ئاوی سیروانەوە بەدەرکەوت؛ پاش پاککردنەوەی دەرکەوت بیریکی ئاوبوو، بیرەکەش پەیوەستە بە چەند بینایەکەوە لەهەمان ناوچە لە نزیک پاشماوەی ناوبراو.

ئاماژەی بەوەشکرد، پاش بەدواداچوونی زیاتر بۆمان دەرکەوت خەڵکی ناوچەکە هەر لە کۆنەوە بەم بەشەی کەناری سیروان دەڵێن (ناوچەی پەمپاوسەکە)، بە بیناکانیش دەڵێن بینا و حەوزەکە، ئاشکرایە ئەم بینایانە تایبەتە بە داگیرکارە ئینگلیزەکان، جگە لەمانە لە نێوان ساڵانی 1918 بو پەنجاکانی سەدەی ڕابردوودا ئینگلیزەکان کۆمەڵێک بینای جۆربەجۆریان لە ناوچەکانی گەرمیان بەجێهێشتووە، وەک سەرای کفری، کارگەی خشت (کورە) و جێبیناکانی سنووری گوندی گۆڕە شەلە، شەریکەی بانەبۆر ... هتد.

ئەوەشی خستەڕوو، دەربڕینی پەمپاوسەکەش هەر لە ئێنگلیزەکانەوە بەجێماوە و ڕەنگە هەر وشەی (pump house) بێت.


#باشووری کوردستان