دەنگوباس
دەستەی گشتیی گومرگی عێراق ڕایگەیاند، حکومەت باجی سەر خۆراک و کەرەستەی پیشەسازی و دەرمانی بۆ 1% کەمکردووەتەوە، بە مەبەستی ڕێگریکردن لە بەرزبوونەوەی نرخەکان.
حەسەن عەکیلی، سەرۆکی دەستەی گومرگی عێراق، ئاماژەی بەوەکرد، حکومەتی عێراق بەرەو پاڵپشتیکردنی پێداویستی خۆراک و دەرمان هەنگاو دەنێت و باجی خۆراکی بۆ 1% و باجی دەرمانیشی بۆ نیوەی ئەو نرخە کەمکردووەتەوە.
ڕوونیشکردووەتەوە، ئەم هەنگاوانە لە چوارچێوەی رێوشوێنەکانی حکومەتە بۆ پشتگیریکردنی نرخی ئەم کەرەستانە لە بەرزبوونەوەی لە بازاڕەکاندا.
#عێراق