راپۆرت و چاوپێکەوتن

فێمێنیستێکی بەریتانی: فێمینیزم شکستی بە من و هاوتەمەنەکانم هێنا، بێ هاوسەر و بێ منداڵ و تەنیاین

24/05/2024
femenist

دەنگوباس

نووسەری فێمینیست پێترۆنێلا وایت لەبارەی ئەزموونی ژیانی لەگەڵ بیروباوەڕی فێمێنیستییەوە دەنووسێت و دەڵێت، کە خۆی و زۆرێک لە هاوڕێکانی لە بزووتنەوەکەدا هەست دەکەن فێمینیزم شکستی بەوان و هاوتەمەنەکانی ئەوان هێناوە و نابێت ڕێگە بدرێت فێمینیزم ژیانی نەوەکانی داهاتوو لەناو ببات.

پێترۆنێلا وایت لە وتارێکی ڕۆژنامەی "دەیلی مەیل"ی بەریتانیدا، داخ و پەشیمانییەکی قوڵی دەربڕی بەرامبەر بەو شتەی کە بە "بەفیڕۆدانی ژیانی" ناوی دەبرد، ئەویش بە جێبەجێکردنی بنەماکانی بزووتنەوەی فێمینیستە.

باسی لەوەسکردەوە، تا ئێستاش هەموو دووشەممەیەک لەگەڵ کۆمەڵێک هاوڕێی لە چێشتخانەیەک لە لەندەن کۆدەبنەوە و لەسەر مێزێک لە نزیک پەنجەرەکە دادەنیشن و باس لەوە دەکەن کە ژیانیان بووەتە چی و دەڵێن زۆر شتی هاوبەشیان هەیە، وەک ئەوەى هەموویان لە ناوەڕاستی ٥٠ ساڵیدان، بڕوانامە و ئاستی بەرزیان هەیە، و لەگەڵ ئەوەشدا هەست دەکەن کە بۆشاییەکی گەورە لە ژیانیاندا هەیە "هەموومان بێ هاوسەر و بێ منداڵین."

"ڕۆژئاوا فێمینیزمی تێپەڕاندووە"

ئەو نووسەرە باسی لەوەکردووە، ئێستا جیهان بە شێوەیەک گۆڕاوە، خۆم و هاوڕێکانم پێمان وایە کە ڕۆژئاوا فەلسەفەی فێمینیستیی تێپەڕاندووە و ئێستا بووەتە زیانبەخش.

ئەو نووسەرە بەریتانییە دەپرسێت کە پێگەی ژنانی وەک ئەو لە کۆمەڵگادا چییە کاتێک دەگەنە ناوەڕاستی پەنجاکانی تەمەنیان و خۆیان بە تەنیا دەبیننەوە؟

"ئێستا باجەکەی دەدەم"
وایت لە زاری هاوڕێکەی (سالی) (55 ساڵ) کە بە زۆر جوان و خاوەن چاوی ڕەنگی نیلی وەسفی کردووە، جارێکی دیکە پێی وتووە، “بەردەوام هەست بە نەخوازراوی دەکەم وەک ژنێک لە کۆمەڵگادا، چونکە بزووتنەوەی فێمینیست فێری کردین کە مێینەیی تەقلیدی تەنها چەشنە کۆنەپەرستییەکە کە لەلایەن پیاوانەوە داهێنراوە بۆ ئەوەی ئێمە لە خوارەوە بمێنێتەوە، من دژی پیاوان بووم تا ئەو ڕادەیەی تا ئێستا دوورم خستوونەتەوە، من ئێستا باجی ئەمە دەدەم."

ڕوونیشیکردووەتەوە، توێژینەوەیەکی ئەم دواییە کە لەلایەن پەیمانگایەکی پزیشکی ئەمریکییەوە ئەنجامدراوە، دەرکەوتووە کە تەنیایی هۆکاری سەرەکیی خەمۆکییە لەنێو مێینەکانی تەمەن ناوەڕاستدا، هەروەها بە داخەوە دەڵێت، “دەبوو بمزانییایە، چونکە بەم دواییە تووشی نەخۆشییە دەروونییە بێبەزەییەکە (خەمۆکی) بوومەوە، و ئاماژەی بەوەدا کە زۆرێک لە هاوڕێ بێ هاوسەرەکانی ئێستا بەدەست خەمۆکییەوە دەناڵێنن کە لە تەنیاییەوە سەرچاوەی گرتووە کە "تەنانەت پشیلەی کۆڵانەکان"یش بەرگەی ئەوە ناگرن.

نووسەر دان بەوەدا دەنێت کە متمانە بەخۆبوون لە ڕاهاتن بە وەرگرتنی خۆشەویستییەوە سەرچاوە دەگرێت، بەتایبەتی خۆشەویستی لە ڕەگەزی بەرامبەرەوە، هەروەها ژنێک کە مێرد و منداڵی هەبێت سۆز و خۆشەویستیی ئەوان وەک یاسایەکی سروشت قبوڵ دەکات، ئەمەش گرنگییەکی زۆری هەیە بۆ لایەنی دەروونی و سەرکەوتن.


#جیهان