کوردستان

چەند ڕێنماییەکی تایبەت بە دروێنەکردن بۆ جوتیاران بڵاوکرایەوە

24/05/2024
kshtukal

دەنگوباس

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى كشتوكاڵى هه‌ولێر چه‌ند ڕێنماییه‌كى تایبه‌تی به‌ وه‌رزى دروێنه‌ بڵاوکردەوە و داوای لە جوتیاران کرد، "پێوه‌ى پابه‌ندبن له‌كاتى دروێنەی بەرهەمەکاندا".

بەڕێوەبەرایەتی کشتوکاڵی هەولێر کۆمەڵێک ڕێنمایی بڵاوکردووەوەتەوە و ئاماژەی بەوەکرد، لە پێناو بەرژەوەندی گشتی و خۆپاراستن لە کارەساتی نەخوازراو، بەر لە پرۆسەی دروێنە کردن، بە چەند خاڵێک ڕێنمایى جووتیاران ده‌كه‌ین:

رێنمایی تایبەت بە جووتیاران و خاوەن دەراسەکان :
– پێویستە ئامێری ئاگرکوژێنەوە CO2 (6 کیلۆگرام) لە ناو دەراسەکاندا هەبێت.
-نابێت بە هیچ شێوەیەک کرداری لەحیم کردن لە ناو کێڵگەی گەنم و جۆ ئەنجامبدرێت.
– هۆشیاربوونی شوفێری دەراسە لە کاتی بوونی هێڵی کارەبا لە ناو کێڵگە.
– چاککردنی ڕێگای نێوان توخوبەکان و ڕێگای چوون بۆ سەر زەوییەکان بۆ ئاسان گەیشتنی تیمەکانی بەرگریی شارستانی.
– پێویستە هەر دەراسەیەک بە بەردەوامی تانکەرێک ئاوی بە پڕی لەگەڵدا بێت لە کاتی ئیشکردندا و ترومپای ئاوی لەسەر بێت، بۆ ئەوەی لە کاتی ڕوودانی هەر ئاگرێک بتوانن بە زووترین کات هەوڵی کونترۆڵکردنی بدەن.
– شۆفێری دەراسەکان خۆیان بە دووربگرن لە جگەرە کێشان ئەگەر کێشای نابێت فڕێی بداتە ناو کێڵگەکان.
– هەبوونی ژمارەی تەلەفۆنی بنکەکانی بەرگریی شارستانی و تەلەفۆنە پێویستەکانی تر.
تەلەفۆنی بەرگری شارستانی 115 ه‌ 125
تەلەفۆنی فریاگوزاری سنوورەکە 122


#کشتوکاڵ
#باشووری کوردستان