دەنگوباس
ژنانی جۆلەمێرگ ڕوو لە کوێستانەکان دەکەن بۆ کۆکردنەوەی گژوگیای سروشتی بەھاری كە لە دروست کردنی پەنیر و خواردنە خۆماڵییەکاندا بەکاردەهێندرێت.
لە پارێزگای جۆلەمێرگ، ژنان بەمەبەستی کۆکردنەوەی گژوگیای سروشتی بەھاری تایبەت بە دروستکردنی پەنیر و خواردن ڕوو لە کوێستانەکانی دۆڵی جەنەت جەهەنەم دەکەن، کە سێ هەزار و ٤٠٠ مەتر لە ئاست ڕووی دەریاوە بەرزە، لەو ناوچەیەدا کە بە بەفر داپۆشراوە ئەو جۆرە گژوگیایە کۆدەکەنەوە کە لە دروست کردنی پەنیر و خواردنە خۆماڵییەکاندا بەکاردەهێندرێت.
وەرزی زستان لە جۆلەمێرگ سەختە و لە هەندێک ناوچەیدا هێشتا چەند مەترێک بەفر هەيە. لەگەڵ گەرمبوونی کەشوهەوا زەوی بوژاوەتەوە و سەوز بووە، جۆرەها گژوگیا گەشەیان کردووە.
ژنانی جۆلەمێرگ ڕوویان لە کوێستانەكانی دۆڵی جەنەت جەهەنەميان کرد بۆ کۆکردنەوەی ئەو جۆرە گیایە کە زۆربەی بە بەفر داپۆشراوە و سێ هەزار و ٤٠٠ مەتر لە ئاست ڕووی دەریاوە بەرزە، لە پاش کۆکردنەوەی ئەو جۆرە گیژوگیایە و دانانیان لە ناو تورەگەدا، تا خاڵێک کە ئۆتۆمبێل هاتووە و چاوەڕوانیان دەکات بە کۆڵ دەیگوازنەوە، ژنانی ناوچەکە ئەم گژوگیایە بەھارییە بەشێکی بۆ پێداویستی خۆیان و ئەوی دیکە لە بازار دەفرۆشنەوە.
میهرەبان بیلیجی، کە یەکێکە لەو ژنانەی بۆ کۆکردنەوەی ئەو جۆرە گیژوگیایە چووەتە کوێستانەکان، باسی لەوەکرد، کە ئەو گژوگیایەیان کۆکردووەتەوە کە لە دروستکردنی پەنیر و خواردنە خۆماڵییەکاندا بەکاردەهێندرێن.
#تورکیا