کوردستان

کارگەیەکی غاز لە رێگەی هەولێر - کەرکووک ئاگری گرت

23/05/2024
agrkawtnawa

دەنگوباس

 کارگەیەکی غاز لە رێگەی هەولێر - کەرکووک ئاگری گرت و بەهۆیەوە سێ كەس برینداربوون، دواتر لەلایەن تیمەکانی بەرگری شارستانی هەولێرەوە توانرا کۆنترۆڵ بکرێت.

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی هەولێر ڕایگەیاند، ئاگرەكەی كارگەی غاز لەسەر رێگای هەولێر - كەركوك كۆنترۆڵكراوە بەهۆیەوە سێ كەس برینداربوون.

شاخەوان سەعید وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی هەولێر لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ئاگرەكەی ناو كارگەی غاز لەسەر رێگای هەولێر - كەركووك لە ماوەی یەك كاتژمێردا كۆنترۆڵكرا و زیاتر لە 15 تیمی بەرگریی شارستانی لە ئەركدا بوون.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەهۆی ڕووداوەكەوە پاسەوانی كارگەكە و براكەی و شۆفێری بارهەڵگرێك بە سووكی برینداربوون.


#باشووری کوردستان