دەنگوباس
دڵشاد شەھاب، وتەبێژی سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، سەبارەت بە بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردنی پەرلەمان چاوەڕێی ھەنگاوەکانی کۆمسیۆنن.
دڵشاد شەهاب، وتەبێژی سەرۆکایەتیی ھەرێم لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا وتی، چاوەڕوان دەکرێت لەم ڕۆژانەدا کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان کۆبێتەوە و پێداچوونەوە بە بەرنامەی ھەڵبژاردندا بکات و ئێمە چاوەڕوانی بڕیاری ئەوانین.
ئاماژەی بەوەشکرد، تا ئێستا کۆمسیۆن پابەندە بەو وادەیەی بۆی دیاریکراوە، ئەگەر نەتوانێت لەو وادەیەدا ھەڵبژاردن ئەنجام بدات، دەبێت ئاگادارمان بکاتەوە، هەر کاتێک کۆمسیۆن ئاگاداری کردینەوە وادەیەکی نوێ بۆ بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردن دیاریدەکرێت.
#باشووری کوردستان