دەنگوباس
سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا ڕۆژی چواری تەمموزی ئەمساڵی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی گشتی وڵاتەكە دەستنیشان كرد.
ریشی سوناك، سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا، لەبەردەم حكومەتی وڵاتەكەی ڕایگەیاند، لەگەڵ شای بەریتانیا قسەی كردووە لەبارەی هەڵبژاردنی گشتی وڵاتەكەو ئەویش رازی بووە كە لە چواری تەمموزدا ئەنجامبدرێت.
وتیشی، ڕۆژێك پێش هەڵبژاردن، پەرلەمان هەڵدەوەشێننەوە، بەمەش كۆتایی بە چەند مانگێك لە گفتوگۆ و ناكۆكییەكان هێنا سەبارەت بە وادەی دیاریكراوی هەڵبژاردن لە بەریتانیا، كە پێشبینی دەكرێت پارتەكەی سوناك سەركەوتنی بەرچاو بەدەستبهێنێت.
#جیهان