کوردستان

سەڵاحەدین بەهادین: پێویستە یونامی فشارەكانیان لەسەر بەرپرسانی هەرێم زیاد بكەن بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن

22/05/2024
salhadin bahadin

دەنگوباس

ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی داوا دەکات یونامی فشار لە بەرپرسانی هەرێم بكات بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە زووترین كاتدا.

ئەمڕۆ چوارشەممە، سەڵاحەدین بەهادین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان بە ئامادەبونی ژمارەیەك لە ئەندامانی ئەنجومەنی جێبەجێكردن، پێشوازیكرد لە فرانسێسك لاناو بەرپرسی نوسینگەی یونامی لە هەرێمی كوردستان.

لە دیدارەکەدا گفتوگۆ دەربارەی بارودۆخی سیاسی عێراق و هەرێم و كرا، ئەمینداری گشتی یەكگرتوو داوای كرد كە نوێنەرانی یۆنامی لە عێراق هەموو هەوڵ و فشارەكانیان لەسەر بەرپرسانی هەرێم زیاد بكەن بۆ ئەوەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لە زووترین كاتدا ئەنجام بدرێت،

ئاماژەی بەوەشکرد، هەموو ئاماژەکان ئەوە دەردەخەن هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە 10ی حوزەیران ئەنجام نادرێت و دوادەخرێت.

بڕیارە هەڵبژاردن لە 10ی حوزەیرانی ئەمساڵدا بەڕێوەبچێت، بەڵام بە درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمان و زیادکردنی 5 کورسی کۆتاکان وادەردەکەوێت جارێکیتر هەڵبژاردن لە هەرێم دوادەخرێت، دەبێت سەرۆکی هەرێم وادەیەکی نوێ بۆ هەڵبژاردن دیاری بکات، و دەبێت تا کۆتایی ئەمساڵ هەڵبژاردن بکرێت.


#باشووری کوردستان