کوردستان

تەمەنی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق درێژکرایەوە

22/05/2024
komsion

دەنگوباس

تەمەنی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق تا ٦ی مانگی کانوونی دووەمی ساڵی ٢٠٢٥، درێژکرایەوە.

فەرمانگەی راگەیاندن لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، کە ئەمڕۆ چوارشەممە، دانیشتنی ئاسایی ئەنجوومەنی نوێنەران بە سەرۆکایەتی سەرۆکی ئەنجومەن بە وەکالەت، موحسن مەندەلاوی ئەنجامدراوە.

ڕاشیگەیاندووە، کە لە کۆی ٣٢٩ ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەران، ١٦٧یان ئامادەی دانیشتنەکەی ئەمڕۆ بوون.

ھاوکات بەپێی ئەو زانیارییانەی کە دەست کەوتوون لە دانیشتنەکەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی نوێنەراندا، دەنگی لەسەر ھەمواری دووەمی یاسای کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان دراوە.

بەوەش تەمەنی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق تا ٦ی مانگی کانوونی دووەمی ساڵی ٢٠٢٥، درێژکرایەوە.


#باشووری کوردستان