دەنگوباس
وەزیرى دارایی عێراق ڕایگهیاند، حکومەتى هەرێمی کوردستان بە نووسراوێک ئاگاداریکردووین 50% داهاتی نانەوتی مانگەکانی شوبات و ئازاری ناردووە، بەڵام دوای پشکنین دەرکەوت پارەی نەناردووە.
لە ڕۆژی 9ی مانگی ئایار وەزارەتی دارایی عێراق به واژووى تهیف سامى، وهزیرى وهزارهتهكه نووسراوێکی ئاڕاستەی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان کردووە و تێیدا هاتوە، “لە نووسراوی حکومەتی هەرێم هاتوە کە ڕێژەی 50٪ی داهاتی خاڵە سنوورییەکان و ڕێژەی 50٪ی داهاتی باجی مانگی شوبات دەخرێتە سەر گەنجینەی فیدڕاڵی، بهڵام تاوهكو ئێستا نهخراوه.
لە نووسراوەکەی وەزارەتی دارایی عێراق ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو هەنگاوەی حکومەتی هەرێم پێشێلکاری بڕگەی دووەمی ماددەی 21ی بودجە و ماددەی 29ی یاسای کارگێری دارایی ژمارە 6ی ساڵی 2019 دەکات کە نەخەشەی دابەشکردنی داهاتی دەروازە سنوورییەکان دادەڕێژێت.
وهزارهتى دارایی عێراق ئاماژهى بهوهشكردووه، لە نووسراوەکەی حکومەتی هەرێمدا هاتوە داهاتە نانەوتییەکانی مانگی شوبات و ئازاری ساڵى 2024 رادەستدەکرێت، بەڵام ئاماژە بە داهاتی مانگی کانوونی دووه نەکراوە، بۆیە حکومەتی هەرێم پێشێلکاری لە دەقی ماددەی (12/دوەم/د)ی یاسای بودجەی گشتی کردوە، چونکە تەواوی داهاتی نانەوتی ڕادەستنەکردوە.
لە نووسراوەکەی وەزارەتی دارایی عێراق باس لەوەشکراوە، هەژماری تایبەت بە ڕادەستکردنی داهاتە نانەوتییەکان کە لەلایەن بانکی ناوەندیی عێراق بۆ داهاتە نانەوتییەکانی هەرێمی کوردستان کراوەتەوە، باڵانسەکەی سفرە و هیچ بڕە پارەیەکی تێدا داغڵ نەکراوە.
#باشووری کوردستان
#عێراق