دەنگوباس
وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکوومەتی ھەرێم ڕایگەیاند، بەرھەمی گازی کێڵگەی کۆرمۆر بەپێی گرێبەست لەگەڵ پێرل پێترۆلیۆم (دانەغاز) تەرخانکراوە بۆ کەرتی کارەبا، بۆیە ھەر بڕەگازێک کە بەرھەمبێت، نابێت بەبێ ڕەزامەندیی حکوومەتی ھەرێم بفرۆشرێت بە ھیچ لایەنێک.
وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، کە نابێت بەبێ ڕەزامەندیی حکومەتی ھەرێم، غازی کۆرمۆر بەھیچ لایەنێک بفرۆشرێت.
وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکومەتی ھەرێم ڕوونکردنەوەیەکی لەبارەی فرۆشتنی گازی کێڵگەی کۆرمۆر بڵاوکردەوە و تیایدا ھاتووە، نابێت بەبێ ڕەزامەندیی حکومەتی ھەرێم، غازی کۆرمۆر بەھیچ لایەنێک بفرۆشرێت.
ڕاشیگەیاندووە، بەرھەمی گازی کێڵگەی کۆرمۆر بەپێی گرێبەست لەگەڵ پێرل پێترۆلیۆم (دانەغاز) تەرخانکراوە بۆ کەرتی کارەبا، بۆیە ھەر بڕەگازێک کە بەرھەمبێت، نابێت بەبێ رەزامەندیی حکومەتی ھەرێم بفرۆشرێت بە ھیچ لایەنێک.
#باشووری کوردستان