جیهان

چی دەزانین دەربارەی هێلکۆپتەرە ئەمریکییەکەی ئیبراهیم ڕەیسی؟

22/05/2024
دەنگوباس


ئەو هێلیکۆپتەرەی کە ئیبراهیم ڕەئیسی، سەرۆک کۆماری ئیسلامیی تێدا بووە قوربانی، هێلیکۆپتەرێکی بێل-٢١٢ بوو کە لە ساڵی 1968 لە کاتی شەڕی ڤێتنامدا ناسێندرا و دووبارە لە ساڵی 1998 بەرهەم هێنرایەوە. ئێران خاوەنی ١٠ هێلیکۆپتەرە لەو جۆرە.

ئەو هێلکۆپتەرەی کەوتە خوارەوە کە ئیبراهیم ڕەئیسی و هاوەڵەکانی هەڵگرتبوو، کۆپتەرێکی مەدەنی بوو کە لە ساڵی 1971 درووست کراوە. ئەم هێلیکۆپتەرە وەشانێکی سەربازی هەبوو بە ناوی "Twin Huey" کە هێزەکانی ئەمریکا لە کاتی جەنگی ڤێتنامدا بەکاریان دەهێنا.
بەگوێرەی ئاژانسی فرانس پرێس، یەکێک لە جۆرەکانی کە جۆری Huey UH-1 Iroquois بووە، لە دیمەنێکی ئایکۆنیدا لە فیلمی "Apocalypse Now" ناوبانگی دەرکردووە کە تیایدا سەربازە ئەمریکییەکان لە کاتی هێرشێک بۆ سەر گوندێکی ڤێتنامی، بەکاری دەهێننن.

هێلیکۆپتەرەکەی بێڵ 212 توانای هەڵگرتنی 13 سەرنشین و دوو فڕۆکەوانی هەیە و دەتوانێت بە خێرایی زیاتر لە 250 کم بفڕێت بە مەودای زیاتر لە 400 کم. هێلکۆپتەرەکە خاوەنی پرۆپلەرێکی دوو تیغە و دوو بزوێنەری "پرات" و "ویتنی"ی تێدایە کە هێزی هەریەکەیان 900 ئەسپە.
کۆپتەرەکە سەرەتا لە شاری فۆرت وۆرس لە ویلایەتی تەکساس دروستکرا، دواتر بەرهەمهێنانی گواسترایەوە بۆ شاری میرابێل لە دەرەوەی شاری مۆنتریال لە کەنەدا و لە ساڵی 1988 تا 1998 لە کەنەدا دروستکرا، کە دوا ساڵی بەرهەمهێنانی بوو. هەروەها نموونەی لە ئیتاڵیا لە ژێر ئیمتیازاتی کۆمپانیای "ئۆگوستا"دا دروستکرا.

بەپێی دوایین ڕاپۆرتی ساڵانەی بڵاوکراوەی پیشەسازی "فلایت گڵۆباڵ"، تا ساڵی ڕابردوو 704 فڕۆکەی بێل212 یان بێل412 کە وەشانی چوار تیغی خۆیەتی، هێشتا لەنێو هێزە چەکدارەکانی ئەنگۆلا، ئەرجەنتین، مەغریب، تورکیا و... زامبیا بەکار دەهێنرێت.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی فلایت گڵۆباڵ، ئێران تا ساڵی 2023 خاوەنی 10 هێلیکۆپتەری بێل-212 بووە، کە دوو هەلیکۆپتەریان لە لایەن هێزی ئاسمانی و ئەوانی دیکەش لەلایەن هێزی دەریاییەوە بەکاردەهێنرێن.

لە سەردەمی محەممەد ڕەزاشا تا شۆڕشی 1357، تاران کڕیارێکی بەردەوامی پیشەسازییەکانی دروستکردنی فڕۆکەی مەدەنی و سەربازی ئەمریکا بووە و بە یەکێک لە هاوپەیمانە نزیکەکانی ئەمریکا دادەنرا.
سەرەڕای گەمارۆکانی ئەمریکا کە وایکردووە تاران دەستەبەرکردنی پارچەی یەدەگ زۆر بۆ قورس بێت، کۆماری ئیسلامی هەمیشە هەوڵی داوە کە کەرەستە سەربازیی و ئەمنییە کۆنەکانی خۆی چالاک  لە ئاسماندا بهێڵێتەوە.

هێشتا وڵاتەکە نزیکەی ٤٠ فڕۆکەی جەنگی ئێف 14 تۆمکاتی هەیە، کە لە فیلمی "تۆپ گان"ی تۆم کروز لە ساڵانی هەشتاکانی سەدەی ڕابردوودا ناوبانگی دەرکرد و بۆ ماوەی دوو دەیە لەلایەن خودی هێزی ئاسمانی ئەمریکاوە بەکاردەهێنرێت.

هەروەها ئێران ژمارەیەک فڕۆکەی جەنگی ئێف5ی هەیە کە چوار دەیە لەمەوبەر لە ئەمەریکا کڕدراون و 60 ساڵ لەمەوبەر بۆ یەکەمجار بەکارهێنراون.


کۆمپانیای بێڵ کە لە ساڵی 1935 دامەزراوە و لە ساڵی 1960 بووەتە لقێکی گروپی پیشەسازی "تێکسترۆن"، تا ئێستاش لەنێو کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنانی هێلیکۆپتەردایە.
کۆمپانیاکە شانازی دەکات کە لە ساڵی 1946 یەکەم کۆمپانیا بووە مۆڵەتی دروستکردنی هێلیکۆپتەرێکی بەدەستهێنا کە بۆ بەکارهێنانی مەدەنییە.
دوای ساڵێک کۆمپانیای بێڵ فڕۆکەیەکی تاقیکاری دروستکرد بەناوی بێڵ ئێکس-١ کە چاک یەگەر فڕۆکەوانی بوو، چاک لە ساڵی 1947 بووە یەکەم مرۆڤ کە خێرایی دەنگی تێپەڕاندووە.


#ئێران
#ئەمریکا