کوردستان

ئاوات شێخ جەناب: لەگەڵ حکومەتی فیدڕاڵ لەسەر ڕادەستکردنی داهاتە نانەوتییەکان گەیشتووینەتە ڕێککەوتن

21/05/2024
wazarati darayi

دەنگوباس

ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی هەرێم ڕایگەیاند، "لەگەڵ حکومەتی فیدڕاڵ لەسەر ڕادەستکردنی داهاتە نانەوتییەکان گەیشتووینەتە ڕێککەوتن".

ئەمڕۆ سێشەممە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی ژمێرکاری وەزارەتی دارایی و ئابووری خولێک بۆ فەرمانگەکانی تمویل زاتی لەسەر ئاستی وەزارەتەکان دەکاتەوە و وەزیری دارایش بەپێویستی زانی فەرمانگە پەیوەندیدارەکان بەزووترین کات خۆیان لەگەڵ سیستەمە بگونجێنن.

ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی هەرێم ڕوونیشکردەوە، لە دەرئەنجامی ئەو ڕێککەوتن و لێکتێگەیشتنانەی لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی هاتووەتە ئاراوە پێویستە بەزووترین کات ئەو فەرمانگانەی تمویل زاتین جیابکرێنەوە و هاوشێوەی عێراق کار بەسیستەمی ژمێریاری تایبەت بە تمویل زاتی بکەن.

ڕوونیشیکردەوە، کە لەگەڵ حکومەتی فیدڕاڵ لەسەر ڕادەستکردنی داهاتە نانەوتییەکان گەیشتووینەتە ڕێککەوتن بەپێی یاسای بودجە و یاسای ئیدارەدانی دارایی و لەسەر بنەمای بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵی.


#باشووری کوردستان