کوردستان

پێنج کورسی پەرلەمان درا بە پێکهاتەکان

21/05/2024

دەنگوباس

دەستەی دادوەریی هەڵبژاردنەکانی عێراق بڕیاری دا لە کۆی 100 کورسییەکەی پەرلەمانی کوردستان پێنجیان بۆ پێکهاتەکان دیاری بکرێت.
دەستەی دادوەریی هەڵبژاردنەکان، سەر بە ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق بڕیاری دا پێنج کورسی پەرلەمانی کوردستان بۆ پێکهاتەکان تەرخان بکرێت کە دووان بۆ هەولێر، دوو بۆ سلێمانی و یەکێکیش بۆ دهۆک دابەش کراوە.
لە هەولێر و سلێمانی دوو کورست بۆ کریستیانەکان و دوو بۆ تورکمانەکان تەرخان کراوە و ئەوەی دهۆکیش بۆ ئەرمەنەکان دەبێت.
رۆژی 21ـی شوباتی ڕابردوو، دادگای باڵای فیدراڵی عێراق، 11 کورسییەکەی پێکهاتەکانی لە پەرلەمانی کوردستان هەڵوەشاندەوە و بەوەش ژمارەی کورسییەکانی پەرلەمان لە 111 بۆ 100 کورسی کەمکرایەوە.


#باشووری کوردستان
#پەرلەمانی کوردستان