جیهان

نرخی نەوت و زێڕ دابەزی

21/05/2024

دەنگوباس

نرخی نەوت و زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بە بەراورد لەگەڵ دوێنێ دابەزینی بەخۆوە بینی.
ئەمڕۆ سێشەممە، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە 83 دۆلار و 17 سەنتەوە مامەڵەی پێوە دەکرێت کە بە بەراورد لەگەڵ هەڵکشانەکەی دوێنی نزیکەی دۆلارێک و 50 سەنت کەمترە.
هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش 79 دۆلار و 22 سەنتە.
لە لایەکی دیکەشەوە نرخی زێڕ تا ڕادەیەک داکشانی بەخۆوە بینیوە و ئۆنسەیەک لە دوو هەزار و 449 دۆلارەوە بۆ دوو هەزار و 406 دۆلار دابەزی، پێش ئەوەی جارێکی دیکە بەرەوە دوو هەزار و 415 دۆلار هەڵبکشێت.

 


#ئابووری
#جیهان