دەنگوباس
محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، ڕایگەیاند، نزیکەی 63.6 ترلیۆن دینار کورتهێنان لە بودجەدا هەیە، پاش پەسەندکردنی بودجە هیچ پڕۆژەیەک ناوەستێت.
محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، لەمیانی بەشداریکردنی بە شێوەی ئۆنلاین لە کۆنفرانسی ئاسایشی جیهانی کە لە دەوحەی پایتەختی قەتەر بەرێوەدەچێت، ڕایگەیاند، پاش ئەوەی لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیرانەوە پەسەندکرا، بودجەی ساڵی 2024 ڕەوانەی ئەنجوومەنی نوێنەران دەکرێت، وتیشی، "پێشبینیدەکەن کورتهێنان لە بودجەدا نزیکەی 63.6 ترلیۆن دینار بێت".
ئەوەشی خستەڕوو، داهاتی پێشبینیکراو نزیکەی 144.34 تریلیۆن دینار دەبێت، لەگەڵ خەرجییە پێشبینیکراوەکاندا 210.94 تریلیۆن دینارە.
سەرۆک وەزیرانی عێراق ئاماژەی بەوەشکرد، تەرخانکردنی وەبەرهێنان بۆ پارێزگاکان و سندوقی گەشەپێدانی هەرێمی کوردستان لە بودجەی ساڵی رابردوودا بڕی 10.63 ترلیۆن دینار بووە، هەروەها ئەو بڕەی لە تەرخانکراوەکان ماونەتەوە بۆ پارێزگاکان بڕی 7.33 ترلیۆن دینار بووە، کە لەبەردەستدایە بۆ دابینکردنی دارایی پڕۆژەکان، هاوکات هیچ پڕۆژەیەک بەهۆی پەسەندکردنی بودجەوە ناوەستێت.
#عێراق