جیهان

حەماس داوای لە دادگای نێودەوڵەتیی تاوانەکان کرد گشت تاوانبارانی جەنگ لە ئیسرائیل دەستبەسەر بکات

20/05/2024
falastin

دەنگوباس

بزوتنەوەی حەماس، داوای لە سەرۆکی داواکاری گشتیی دادگای نێودەوڵەتیی تاوانەکان کرد بڕیاری دەستبەسەر کردن بۆ گشت بەڕێوەبەرانی تاوانباری جەنگ لە ئیسرائیل دەربکات، بڕیاری دەستبەسەر کردنی سەرکردەکانی حەماس هەڵبوەشێنێتەوە.

دوای ماوەیەکی کورت لە بڵاوبوونەوەی هەواڵی پەیوەست بە سەرۆکی داواکاری گشتیی دادگای نێودەوڵەتیی تاوانەکان، کەریم خان کە داواکاری پێشکەش کردووە لە بارەی "بڕیاری دەستگیرکردن" بۆ بەڕێوەبەرانی ئیسرائیلی و بەرپرسانی بزوتنەوەی حەماس، لە پەیجی تێلێگرامی بزوتنەوەی حەماسدا ڕاگەیەندراوێک بڵاوکرایەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا باس لەوە کراوە کە دەرکردنی بڕیارەکانی دەستبەسەرکردنی سەرکردەکانی بەرگریی فەڵەستین بنەمای یاسایی نییە و، حەماس بە توندی ئیدانەی سەرۆکی داواکاری گشتیی دادگای نێودەوڵەتیی تاوانەکان دەکات کە جەلاد و قوربانیی لە تای تەرازوویەکدا داناوە.

هەروەها حەماس ئەوەشی خستووتەڕوو، کە هەرجۆرە فەرمانێکی دادگای نێودەوڵەتیی تاوانەکان دژی سەرکردەکانی بەرگریی دەری دەکات، پێشێلکاریی بەرامبەر گەلی فەڵەستین و هەموو گەلانی جیهانی ژێر داگیرکاریی، ئەو بڕیار و پەیماننامە نێودەوڵەتییانەی مافی بەرگریی دژ بە داگیرکاری دەبەخشێت.

بزوتنەوەی حەماس لە ڕاگەیەندراوەکەیدا ئاماژەی بەوە کردووە، کە داواکاریی دادگای نێودەوڵەتیی تاوانەکان بۆ دەرکردنی فەرمانی دەستگیر کردن و دەستبەسەرکردن دژی سەرکردەکانی ئیسرائیل حەوت مانگ دواکەوتووە، ئەمەش دوای ئەوەی هەزاران تاوانیان دەرهەق بە هاووڵاتیانی مەدەنی فەڵەستینی ئەنجامداوە.

 بە ئاماژەدان بە ماددەکانی ٢٥ و ٢٧ و ٢٨ی پەیماننامەی ڕۆما، هاتووە، پێویست بوو سەرۆکی داواکاری گشتیی دادگای نێودەوڵەتیی تاوانەکان بڕیاری دەستگیرکردن و دەستبەسەر کردنی بۆ ئەو بەرپرسانەی داگیرکەر دەربکردایە کە فەرمانی ئەنجامدانی تاوانیان دەرکردووە، لەگەڵ هەموو ئەو سەربازانەی هاوبەشن لە تاوانەکاندا.

بەپێی ڕاگەیاندراوێک کە ئەمڕۆ دادگای نێودەوڵەتیی تاوانەکان بڵاویکردەوە، سەرۆکی داواکاری گشتیی کەریم خان، داواکاری پێشکەش کردووە بۆ دەستگیرکردنی هەر یەک لە سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، بنیامین ناتانیاهو و وەزیری بەرگریی ئیسرائیل، یۆواڤ گالانت و سەرۆکی مەکتەبی سیاسیی حەماس، ئیسماعیل هەنییە و سەرکردەی حەماس لە غەززە، یەحیا سینوار و سەرکردەی لیواکانی عێزەددین قەسامی باڵی سەربازی حەماس، محەمەد ئەلدایف.


#ئیسرائیل
#جیهان