دەنگوباس
دادگای نێودەوڵەتی تاوانەکان ڕێکاری تایبەت بۆ دەرکردنی فەرمانی دەستگیرکردنی ناتانیاهۆ و چەند بەرپرسێکی دیکە دەگرێتەبەر.
کەریم خان، داواکاری گشتی دادگای تاوانە نێودەوڵەتییەکان لە ڕاگەیەندراوێکدا بۆ کەناڵی سی ئێن ئێن ڕایگەیاندوە، دادگاکە بە دوای دەرکردنی فەرمانی دەستگیرکردن بۆ سینوار و نەتانیاهۆ و گالانت-دایە.
کەریم خان، ئاشکراشیکردووە، دادگای تاوانی نێودەوڵەتیش داوای فەرمانی دەستگیرکردن دەکات دژی دوو سەرکردەی باڵای دیکەی بزووتنەوەی حەماس، سەرۆکی لیواکانی ئەلقەسام ناسراو بە محمد الدیف و سەرکردەی سیاسی بزووتنەوەی حەماس، ئیسماعیل هەنیە.
یەکەمجارە لە مێژوودا دادگای تاوانە نێودەوڵەتییەکان فەرمانی دەستگیرکردن بۆ سیاسەتمەدارانی ئیسرائیل، و گەورەترین و نزیکترین هاوپەیمانی ئەمریکا بکاتە ئامانج.
بەپێی هەواڵەکە، ئامانپوور، و دەستەیەک لە دادوەرەکانی دادگای نێودەوڵەتی تاوانەکان تاوتوێی داواکارییەکەی خان دەکەن بۆ دەرکردنی فەرمانی دەستگیرکردن.
خان ئاماژەی بەوەشکرد، تۆمەتەکانی نەتانیاهۆ و گالانت بریتین لە “هۆکارەکانی جینۆساید، گەمارۆ و دروستکردنی برسێتی وەک ئامرازێک بۆ شەڕ، لەوانە ڕاگرتنی پێداویستییە فریاگوزارییە مرۆییەکان و بە ئەنقەست کردنە ئامانجی هاوڵاتیانی مەدەنی لە کاتی شەڕدا.
#ئیسرائیل