کوردستان

بەڕێوەبەری پڕۆژەی ئاوی خاس هاووڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە

20/05/2024
prozhai awi xas

دەنگوباس

مارف مەحمود، بەڕێوەبەری پڕۆژەی ئاوی خاس ڕایگەیاند، ئەمڕۆ بوتڵێکى دیکەى گازى کلۆرى پرۆژەى ئاوى خاس توشى لێچوون بووە، بەڵام بەراورد بە بوتڵەکەی پێشوو لێچوونەکەی کەمتربووە.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شکرد، تیمەکانى پرۆژەکە و بەرگریى شارستانى لە شوێنەکەن و دەیانەوێت بەشێوەیەکى دروست تەلەفى بکەن و مەترسییەکانى کەم بکەنەوە.

هاوکات، بەڕێوەبەری پڕۆژەی ئاوی خاس داوای لە هاووڵاتییان کرد، لەبەر سەلامەتیی گیانی خۆیان لە شوێنەکە نزیک نەکەونەوە.

مارف مەحمود لەبارەی هۆکارەکانی لێچوونی بوتڵەکان وتی، بوتڵەکان ئێرانین و کوالێتییان خراپە، بۆیە لەماوەی کەمتر لە مانگێک، دووجار بوتڵەکان توشی لێچوون بوون.


#باشووری کوردستان