دەنگوباس
حکومەتی
هەرێمی کوردستان جەخت لە ڕادەستکردنی داهاتە نانەوتییەکان دەکاتەوە و نوێنەرەکەشی
دەڵێت: بەغدا قووڵایی ستراتیژیی هەرێمی کوردستانە.
فارس
عیسا، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا بە ڕۆژنامەی سەباحی ڕاگەیاند،
ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بڕیاری داوە داهاتە نانەوتییەکان ڕادەستی حکومەتی
فیدراڵی بکات و ئەوەش یەکەم هەنگاوە بۆ چارەسەرکردنی کێشە داراییەکانی نێوان
هەردوولا.
ئەوەشی
خستەڕوو کە حکومەتی هەرێم سەرجەم داتا و لیستەکانی ڕادەستی وەزارەتە
پەیوەندیدارەکانی حکومەتی فیدراڵی کردووە.
سەبارەت
بە بەبانکیکردنی مووچەی فەرمانبەرانیش، فارس عیسا ڕایگەیاند تیمێکی بانکی تی بی
ئای لە هەرێمی کوردستانە بۆ هاوئاهەنگی و دەستپێکردنی بەبانکیکردنی مووچە کە
هەرێمی کوردستان بەر لە بڕیارەکەی دادگای فیدراڵیش بە هاوئاهەنگی لەگەڵ بانکی
ناوەندیدا دەستیپێکردووە.
ڕوونیشیکردەوە
کە مەسرور بارزانی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران جدییە لەوەی کێشەکان لە بەغدا
چارەسەربکرێن نەک لە شوێنی دیکە، ئەو سەردانەکەش کە ساڵی 2019 لە دەستپێکی
دەستبەکاربوونی بۆ بەغدا ئەنجامی دا پەیامی ئەوەی تێدا بوو کە بەغدا قووڵایی
ستراتیژیی هەرێمی کوردستانە.
فارس
عیسا ستایشی بەدواداچوونەکانی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراقیشی کرد بۆ
بابەتەکان و پەیوەندی نیمچەڕۆژانەی لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان بۆ
چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان.
#ئابووری
#باشووری کوردستان
#عێراق