کوردستان

محەمەد شیاع سودانی: داهاتی نانەوتی ڕادەست بکرێت یان نا، ناردنی مووچە بەردەوام دەبێت

19/05/2024
sudani

دەنگوباس

محەمەد شیاع سودانی، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، داهاتی نانەوتی ڕادەست بکرێت یان نا، بە پشتبەستن بە بڕیاری دادگای فیدڕاڵی مووچە دەنێردرێت.

جەختیشی کردەوە، پێویستە حکومەتی هەرێمی کوردستان داهاتە نانەوتییەکانی ڕادەستی بەغدا بکات.

سودانی ئاماژەی بەوەشکرد، کە ئێستا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان "بەبێ گەڕانەوە بۆ پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجە" خەرج دەکرێت.

لەبارەی پرۆسەی بەبانکیکردنی مووچەی فەرمانبەران، سەرۆک وەزیرانی عێراق دەڵێت، بانکی بازرگانیی عێراق - تی بی ئای دەستی بە بەبانکیکردن کردووە، بەڵام پێویستی بە کاتە تاوەکو تەواو دەبێت.




#باشووری کوردستان
#عێراق