رۆژهەڵاتی ناوەراست

هەلیکۆپتەرەکەی سەرۆک کۆماری ئێران تووشی ڕووداو بووە، گەڕان بە شوێنیدا بەردەوامە

19/05/2024
frokai iran

دەنگوباس

هەلیکۆپتەرەکەی ئیبراهیم ڕەئیسی، سەرۆک کۆماری ئێران تووشی ڕووداو بووە تا ئێستا گەڕان بەدوایدا بەردەوامە و نەتوانراوە بدۆزرێتەوە.

بەپێی میدیای فەرمی ئێران، هەلیکۆپتەری هەڵگری سەرۆک کۆمار بە هۆی کەشوهەوای تەم و مژ لە ناوچەی باکووری ئازەربایجانی ڕۆژهەڵات لەکاتی نیشتنەوەی لەسەر زەوی تووشی کیشە بووە.

هاوکات بەپێی زانیارییەکان، زیاتر لە 40 تیم ڕەوانەی شوێنی ڕووداوەکە کراون، بەڵام بەهۆی نالەباری کەشوهەواوە نەتوانراوە بدۆزرێنەوە، کەشناسیش ڕایگەیاندووە، تا دوو کاتژمێری دیکە شەپۆلێکی بارانبارین ئەو ناوچەیە دەگرێتەوە کە هەلیکۆپتەرەکەی لێکەوتووەتە خوارەوە.

هەلیكۆپتەرەکە هەریەكە لە ، ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆك كۆماری ئێران، حسێن ئەمیر عەبدوڵاهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران، ئایەتوڵا هاشمی، ئیمامی مزگەوتی گەورەی تەبرێز و مالك رەحمەتی پارێزگاری تەبرێزی تێدابووە.

ئاژانسی فارسی ئێرانیش له‌ لایه‌ن خۆیه‌وه‌ داوا له‌ هاووڵاتییانی ئه‌و وڵاته‌ ده‌كات، نزا بۆ ڕه‌ئیسی و سه‌رنشینانی هێلیكۆپته‌ره‌كه‌ بكه‌ن.
ئیبراهیم رەئیسی بۆ کردنەوەی بەنداوێک لەسەر سنووری ئازەربایجان چووبووە ناوچە سنوورییەکانی پارێزگای تەورێز.


#ئێران