دەنگوباس
کەشناسی هەرێمی کوردستان پێشبینی دەکات سبەینێ تاوەباران و هەورە تریشقە چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان بگرێتەوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە ئاسمان بەگشتى نیمچە هەور دەبێت و خێرایی با مامناوەند و لە نێوان 10-25 کیلۆمەتردا دەبێت.
سەبارەت بە سبەینێ دووشەممەش ڕایگەیاند، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و لە دواى نیوەڕۆوە ئەگەرى تاوە باران و هەورە تریشقە هەیە لە هەندێک ناوچە بە تایبەتى لە سنوورى پارێزگاى هەولێر و سەنتەرى پارێزگاکە.
ئەوەشی خستەڕوو کە ئەگەر هەیە تاوەبارانەکە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان و بەشێک لە ئیدارەى ڕاپەڕینیش بگرێتەوە.
#باشووری کوردستان
#کەشوهەوا