رۆژهەڵاتی ناوەراست

حکومەت بودجە پەسەند دەکات و دەینێرێت بۆ ئەنجومەنی نوێنەران

19/05/2024

دەنگوباس

چاوەڕوان دەکرێت ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیران لە کۆبوونەوەیەکی نائاساییدا دەنگ لەسەر خشتەکانی بودجەی 2024 بدات و پاشان بەمەبەستی پێداچوونەوە ڕەوانەی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران بکرێت.
موعین کازمی، ئەنامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیران دەنگ لەسەر بودجە دەدات و هەر لەم هەفتەیەدا دەنێردرێت بۆ ئەنجومەنی نوێنەران.
ڕوونیشیکردەوە کە پێشتر زۆرترین بڕی خەرجییەکانی بودجەکە 226 ترلیۆن دینار بوو پاشان کەمکرایەوە بۆ 210 ترلیۆن دینار.
ئەوەشیخستەڕوو کە بودجەی بەکاربەر زۆر زیادیکردووە، بۆیە ئەرکی لیژنەی داراییە کە پێیدابچێتەوە و تێبینییەکانی خۆی لەسەر بدات و دواتریش لە ئەنجومەنی نوێنەران پەسەند بکرێت.
کازمی ڕاشیگەیاند، بودجەی بەکاربەر گەیشتووەیە 170 ترلیۆن و مانگانە 8.5 ترلیۆن بۆ مووچە و چاودێری کۆمەڵایەتی خەرج دەکرێت، بۆیە پێداوچوونەوە بەوەدا دەکرێت و جەخت دەکرێتەوە لەسەر ئەوەی حکومەت داهاتی نانەوتی زیاد بکات.


#عێراق