دەنگوباس
ئەفسەرێکی وەزارەتی پێشمەرگە کولێژی جەنگی
ئاسمانی AY24 لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا تەواو کرد.
وەزارەتی پێشمەرگە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە، ئەرکان ئەحمەد ڕۆژبەیانی،
ئەفسەر لە وەزارەتی پێشمەرگە، بۆ ماوەی ساڵێک شانبەشانی ١٥٠ ئەفسەری ئەمریکی لە
ڕشتەی سەربازی جیاواز لە هێزەکانی (فروکەوان، پیادە، دەریایی، مارێنز) ٢٠ کارمەندی بەشی ئەمنی ئەمریکی و ٤٨ ئەفسەری
نێودەوڵەتی لە وڵاتانی دۆست و هاوپەیمانانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
بەشداریان لە خولێکی کولێژی جەنگی ئاسمانی AY24 لە
ویلایەتە یەکگریووەکانی ئەمریکا، ویلایەتی ئەلەباما شاری مونتگومێری (بنکەی
ئاسمانی ماکسوێل) کرد.
ئەوەشی خستەڕوو، ئامانجی ئەم خولە بریتیە لە پێگەیاندن و ئامادەکردنی
ئەفسەر و کارمەندی ئەمنی بۆ خزمەتکردن لەسەر ئاستی بەرگری ستراتیژی، ئەم خولە
زیاتر تیۆریی و ڵێکولینەوە بوو لە ئاستی ستراتیژی بەرگری لە بوارەکانی بنەما و
ستراتیژی سەربازی، ستراتیژی فەرماندەیی، پێشبرکێی سەربازی جیهانی نێوان زلهێزەکان،
ئاڵەنگارییە ئەمنییەکانی ئێستای جیهانی، پەیوەندی سەربازی-سیاسی.
ئەرکان ئەحمەد ڕۆژبەیانی، ئاماژە بەوەدەکات کە دەرفەتێکی زێڕین بوو کە
بتوانم ڕۆژانە لە نزیکەوە مێژووی گەلی کورد و بەرخۆدانی پێشمەرگە بۆیان باس بکەم و
جێگەی خۆشحاڵییە کە ناوی پێشمەرگە ڕێزێکی تایبەتی هەبوو لە لای ئەفسەر
ئەمریکییەکان و قوربانییەکانی گەلی کورد و پێشمەرگە هەموو کاتێک لە پیش چاو
وەردەگیران.
هاوکات ئەرکان ئەحمەد ڕۆژبەیانی یەکەم ئەفسەری کوردە کە
بەشداری لەم خولەدا بکات و توانی بە سەرکەوتوویی خولەکە تەواو بکات.
#باشووری کوردستان