کوردستان

سروە محەمەد: هیچ گرفتێك بۆ ناردنی مووچەی هێزە ئەمنییەكان دروستنابێت

18/05/2024
srwa abdulwahid

دەنگوباس

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، حكومەتی عێراق مووچەی هێزە ئەمنییەكان دەنێرێت و بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی لەبارەی مووچەوە جێبەجێدەكرێت و هیچ گرفتێك بۆ ناردنی مووچەی هێزە ئەمنییەكان دروستنابێت.

سروە محەمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی یەکێتی ڕایگەیاند، حكومەتی عێراق مووچەی هێزە ئەمنییەكان دەنێرێت و هیچ گرفتێك بۆ ناردنی مووچەكانیان دروستنابێت، ناردنی مووچەی مانگی چوار بە چەند گوژمەیەك بووە و سەرەتا مووچەی خانەنشینان و دواتر فەرمانبەران و چاوەڕواندەكرێت مووچەی هێزە ئەمنییەكانیش ڕەوانە بكرێت.

ئەو پەرلەمانتارە جەختیكردەوە، دوای بڕیارەكەی دادگای فیدڕاڵیی عێراق هیچ گرفتێك بۆ ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان نەماوە.


#باشووری کوردستان