دەنگوباس
لە ئەنجامی باران بارینی بەخوڕ، لافاو لە ویلایەتی غۆر ڕۆژئاوای ئەفغانستان دروست بوو و لە ئاکامدا، ٥٠ کەس گیانیان لە دەستداوە.
عەبدولواحید حەماس، وتەبێژی ویلایەتی غۆر، لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەکرد، كە لە دوێنێ ھەینییەوە تا ئێستا ٥٠ کەس بەھۆی دروستبوونی لافاو لە ویلایەتی غۆر، گیانیان لە دەستداوە و دەیان کەسی دیکەش بێ سەروشوێنن.
ڕاشیگەیاندووە، کە ھەر بەھۆی لافاوەکەوە، زیانی بەر دوو ھەزار خانوو و ھەزاران دۆنم زەوی لە ناوچەی فیروزکوە سەربە ھەرێمی غۆر کەوتووە، ھەروەھا ھەزار سەر ئاژەڵیش مرداربوونەتەوە.
ئەمڕۆ شەممە، پرۆگرامی خۆراکی جیھانی ڕایگەیاند بەھۆی لافاوەوە کە لەم چەند ھەفتەی ڕابردوودا لە ئەنجامی باران بارینی بەخوڕ لە ویلایەتی بەغلان باکووری ڕۆژھەڵاتی ئەفعانستان دروست بوو، ٣٠٠ کەس گیانیان لە دەستداوە و ھەزار خانوویش زیانیان بەرکەوتووە.
ھەر لەوبارەیەوە ئاژانسی کەشناسی ئەفغانستان ھۆشداری داوە لە باران بارینی بەخوڕ لە ویلایەتەکانی بەدەخشان، تەخار، بەغلان، پەنجشیر، لەغمان، کونار، نورستان و نەنگەرھار.
#جیهان