رۆژهەڵاتی ناوەراست

هیچ كاندیدێك بۆ سەرۆكی پەرلەمانی عێراق سەرکەوتوو نەبوو

18/05/2024
parlamani iraq

دەنگوباس

دوای كۆتایی هاتن بە دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكی نوێی پەرلەمانی عێراق، دەستكرا بە جیاكردنەوەی دەنگەكان و هیچ كام لە كاندیدەكان دەنگی زۆرینەی ڕەها (دوو لەسەر سێ‌)ی دەنگەكانی بەدەستنەهێنا و بەوەش دەنگدان دەچێتە گەڕی دووەمی هەڵبژاردن.

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە، كۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكی نوێی پەرلەمان دەستی پێكرد، كە چوار كاندید هەبوون بۆ پۆستەكە، كە بریتی بوون لە (سالم عیساوی، تەڵاڵ زوبەیعی، عامر عەبدولجەبار، مەحمود مەشهەدانی)، بەڵام (تەڵاڵ زوبەیعی) كشانەوەی خۆی لە هەڵبژاردن ڕاگەیاند.

لە کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق، 311 پەرلەمانتار لە پڕۆسەی هەڵبژاردنی سەرۆكی پەرلەمان بەشدار بوون و جیاكردنەوەی دەنگەكان دەستی پێكرد، سالم عیساوی 158 دەنگ و مەحمود مەشهەدانی 137 دەنگ و عامر جەبار 3 دەنگیان بەدەستهێناوە.

بەهۆی ئەوەی لە گەڕی یەكەمی هەڵبژاردندا هیچ كام لە كاندیدەكان دەنگی زۆرینەی رەهایان بەدەستنەهێنا، بۆیە گەڕی دووەمی هەڵبژاردن لە ماوەی داهاتوودا ئەنجام دەدرێت.


#عێراق