دەنگوباس
سبەینێ تاقیکردنەوەى کۆتایی وەرز – خولی یەکەم لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن بەڕێوەدەچێت و سزای ئەو قوتابییانە دیاریکرا کە قۆپی دەکەن، ئەو مامۆستایەی هاوکاری بووە دووردەخرێتەوە.
دڵشاد عومەر بەڕێوەبەری پەروەردەی گشتی سلێمانی لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند، سبەینێ تاقیکردنەوەکان دەستپێدەکەن، تا ئێستا ڕێکارەکانى ڕێگریکردن لە قۆپییەکردن توندوتۆڵە و هێزە ئەمنییەکان هەماهەنگن.
ئاماژەی بەوەشکرف، دووباندی بازرگانیکردن بە ئامێرەکانى قۆپییەکردن دەستگیرکراون و لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا دەکرێت.
دەربارەی سزای ئەو قوتابییانەی قۆپی دەکەن، دڵشاد عومەر ڕایگەیاند، سزاى توند هەیە و گەر قوتابى بە غەشکردنەوە بگرێت دوو ساڵ ڕێگەى پێنادرێت بەشدارى تاقیکردنەوەکان بکات و گەر مامۆستاش لەو کارەوە بگلێت دووردەخرێتەوە (فەسڵ )دەکرێت.
هاوکات سەبارەی بە ئەنجامی تاقیکردنەوەی نیشتیمانی پۆلی نۆ بەڕێوەبەری پەروەردەی سلێمانی دەڵێت، لەسەر ئاستى هەرێمى کوردستان شارى سلێمانى لە پلەى دووەمدایە و لە کۆى حەوت قوتابى کە کۆ نمرەیان 100 بوە سیانیان لە شارى سلێمانى و دانەیەکیان لە ئیدارەى ڕاپەڕین بووە، ئاستى دەرچوون ئەمساڵ بەراورد بە ساڵى رابردوو بەرزتر بووەتەوە و گەیشتوەتە 59.18 % ئەمەش سەربارى قەیرانەکانی ئەمساڵ کە کەرتى پەروەدەى گرتەوە.
بڕیارە تاقیکردنەوەى پۆلە ناکۆتاکان لە سبەینێ 19/5 دەستپێبکات و لە 30/5 کۆتایی بێت، تاقیکردنەوەى پۆلى 12ـى ئامادەییش لە 23/6 دەستپێدەکات و لە 25/7 کۆتایی دێت.
#باشووری کوردستان