کوردستان

سەمیر هەورامی: بەدواداچوون بۆ دەنگۆی شێواندنی گۆڕە بەكۆمەڵەكانی ئەنفالكراوان دەکەین

18/05/2024
samir hawrami

دەنگوباس

نوسینگەی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم، بەدواداچوون بۆ دەنگۆی شێواندنی گۆڕە بەكۆمەڵەكانی ئەنفالكراوان لە بیابانەكانی سەماوە دەكات.

سەمیر هەورامی، وتەبێژی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم بە كوردسات نیوزی ڕایگەیاند، بەپێی زانیارییەكانی كەسوكاری ئەنفالكراوانی گەرمیان، ئەو ناوچانەی سەماوە كە گۆڕە بەكۆمەڵەكانی لێیە زەوییەكانیان كراوە بە كشتوكاڵ لەلایەن خەڵكی دەڤەرەكەوە، بۆیە لەسەر راسپاردەی قوباد تاڵەبانی، پەیوەندیان كردووە بە زیا ساعدی بەڕێوبەری گشتی گۆڕە بەكۆمەڵەكان لە عێراق و دڵنیایی پێداون، كە بەدواداچوونیان كردووە و ڕێگر دەبن لە ئەگەری بوونی شتێكی لەو شێوەیە.

وتیشی، زیا ساعدی جەختیكردووەتەوە، كە بەهیچ شێوەیەك شتی وا نییە و ئەو شوێنانەی گۆڕی بەكۆمەڵیان لێیە نەكێڵراون.

سەمیر هەورامی باسی لەوەشكرد، بە بەڕێوەبەری گۆڕە بەكۆمەڵەكانی عێراقیان وتووە، تا هەڵدانەوەی تەواوەتی گۆڕە بەكۆمەڵەكان، نابێت هیچ كارێك لەو زەویانەدا بكرێت.


#باشووری کوردستان