دەنگوباس
حكومه‌تى عێراق به‌نیازه له‌ڕێگه‌ى دروستكردنى چه‌ند به‌نداوێكی تایبەت بە کۆکردنەوەی ئاوى باراناو دروست بکات، ئێستا توێژینه‌وه له‌سه‌ر خاك و ئاوهه‌واى حه‌وت ناوچه ده‌كات به‌مه‌به‌ستى ده‌ستكردن به دروستكردنى به‌نداوه‌كان.
ئەمڕۆ هەینی، تاهیر جبورى، ئه‌ندامى لیژنه‌ى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه ئاوییه‌كان له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ڕایگه‌یاند، كۆكردنه‌وه‌ى ئاوى باراناو له‌و ساڵانه‌ى كه باران زۆر ده‌بارێت یه‌كێكه له بابه‌ته گرنگه‌كان بۆ كۆكردنه‌وه‌ى ئاو بۆ وه‌رزى كه‌مبوونه‌وه‌ى ئاستى ئاو.
وتیشى، حكومه‌تى عێراق ده‌ستیكردووه به توێژینه‌وه‌كردن له‌سه‌ر خاك و كه‌شوهه‌واى حه‌وت ناوچه‌ى عێراق كه ده‌كرێت تێیاندا پۆند (گۆماو) و به‌نداو دروستبكرێت به‌مه‌به‌ستى گلدانه‌وه‌ى ئاوى باراناو بۆ وه‌رزى كه‌مبوونه‌وه‌ى ئاو.
به وته‌ى ئه‌ندامه‌كه‌ى لیژنه‌ى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه ئاوییه‌كان، ئێستا وه‌زاره‌تى سامانه ئاویه‌كان ده‌ستى به پلاندانان كردووه بۆ دروستكردنى ئه‌و به‌نداوانه، به‌ڵام ئه‌م بابه‌ته پێویستى به‌كاته.
تاهیر جبورى پێشبینى ده‌كات، ساڵى 2025 هه‌نگاوه‌كانى دروستكردنى ئه‌و به‌نداوانه ده‌ستپێبكه‌ن.
#عێراق