کوردستان

سیستمی خانەنشینی لە عێراق گۆڕانی بەسەردا دێت

17/05/2024
xananshinan

دەنگوباس

شاندێکی دەستەی خانەنشینیی عێراق لە گەڵ بانکی نێودەوڵەتی کۆبووەوە، بە مەبەستی ئەنجامدانی گۆڕانکاری لە سیستەمی خانەنشینی, هاوکات لە هەرێمەوە بۆ شایستەداراییەکانی خانەنشینان داوایەک لە دادگای فیدڕاڵی عێراق دەکرێت.

وەزارەتی دارایی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە چوارچێوەی پێشکەشکردنی هاوکاری تەکنیکی بۆ چاکسازی لە سیستمی خانەنشینیدا لە عێراق، شاندێکی دەستەی خانەنشینی نیشتمانی عێراق بە سەرۆکایەتیی ماهیر حسێن ڕەشید، سەرۆکی دەستەکە و شاندێکی یاوەری، لەگەڵ ئەندامانی بانکی نێودەوڵەتی لە ئیستانبوڵ کۆبوونەتەوە.

وەزارەتی دارایی عێراق راشیگەیاندووە، شاندەکەی دەستەی خانەنشینی عێراق ماوەی دوو رۆژ لە ئیستانبوڵ بۆ ئەنجامدانی گفتوگۆ لەگەڵ ئەندامانی بانکی نێودەوڵەتیدا دەمێننەوە و بە گوتەی وەزارەتەکە، ئەمە هەنگاوێکی گرنگە بۆ باشترکردنی دەرفەتەکانی داهاتوویەکی باشتر بۆ هاووڵاتییان.

بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، لە میانی کۆبوونەوەکەدا بانکی نێودەوڵەتی پێشنیازی بەرنامەیەکی کردووە کە توانای پێشکەشکردنی هاوکاریی تەکنیکی و تەکنەلۆجی لەخۆدەگرێت بۆ عێراق و هاوکاردەبێت بۆ ئاسانکاری لە پرۆسەی پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکاندا بە خانەنشینان.

ئەوەشیان خستووەتەڕوو، دەستەکە پێشوازیی لە هاوکارییەکان کردووە و گفتوگۆکان بەردەوامن سەبارەت بە وردەکارییەکانی دیکەی پێشکەشکردنی هاوکاری.

ئەمەش لە کاتێکدایە، خانەنشینانی هەرێمی کوردستان چەندین داواکارییان هەیە و تا ئێستا حکومەتی هەرێم بە فەرمی وەڵامی نەداونەتەوە، لەو چوارچێوەیەدا ڕۆژی پێنجشەممە، موسە‌ننا ئە‌مین، ئە‌ندامی ئە‌نجومە‌نی نوێنە‌رانی عێراق ڕایگەیاند، کە سە‌ردانی حـاكم جاسم سە‌رۆكی دادگـای فیدڕاڵی عێراقی كــردووە بۆ بە‌دواداچوون بووە بۆ ماف و شایستە داراییە‌كانی کەسوکاری شە‌ھیدان، زیندانیانی سیاسی و خانە‌نشیانان و یە‌كسان كردنی مافە‌كانیان لە‌گە‌ڵ ھاوتاكانیان لە ‌حكومە‌تی فیدڕاڵ.

ئەو پەرلەمانتارە ئاماژەی بەوەشکرد،پێویستە‌ بڕیارە‌یە‌كانی دادگای فیدڕاڵی ببێتە‌ بنە‌مایە‌ك بۆ یە‌كسانكردنی مووچە‌ی سە‌رجە‌م ئە‌م توێژانە‌، چونكە‌ ھیچ جیاوازییە‌ك نییە‌ لە‌نێوان فە‌رمانبە‌ر یاخود خانە‌نیشان، کەسوکاری شە‌ھیدان و زیندانیان پێویستە‌ مافە‌كانیان بۆ دە‌ستبە‌ربكرێت و مووچە‌كانیان ھاوتای حكومە‌تی فیدڕاڵی بكرێت.




#باشووری کوردستان
#عێراق