رۆژهەڵاتی ناوەراست

سەرۆکێکی نوێ بۆ پەرلەمانی عێراق هەڵدەبژێردرێت

17/05/2024
parlamani iraq

دەنگوباس

بڕیارە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق سەرۆکێکی نوێ هەڵبژێرێت، کە زیاتر لە شەش مانگە ئەو پۆستە بە بەتاڵی ماوەتەوە، پاش لەسەر کار لابردنی محەمەد حەلبوسی.

بە پێی کارنامەی دانیشتنەکە کە فەرمانگەی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەران بڵاویکردووەتەوە، بڕیارە سبەینێ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق سەرۆکێکی نوێ هەڵبژێرێت کە لە پشکی سوننەکانە.

هاوپەیمانیى تەقەدوم بە سەرۆکایەتی محەمەد حەلبوسى سەرۆکی لەسەرکارلابراوی پەرلەمان، جەخت دەکاتەوە لەوەی پۆستەکە بە مافی خۆیان دەزانن،
هاوپەیمانییەکە مەحمود مەشهەدانى، بۆ پۆستەکە کاندید کردووە و لایەنە شیعەکانیش پشتیوانی دەکەن.

مانگى تشرینى دووەمى 2023، دادگاى فیدڕاڵى بە تۆمەتی ساختەکاری، مافی پەرلەمانتاری لە محەمەد حەلبوسى سەندەوە و لە سەرۆکایەتی پەرلەمانیش دوورخرایەوە، تا ئێستاش سوننەکان نەگەیشتوونەتە ڕێککەوتن لەسەر هەڵبژاردنی سەرۆکێکی نوێ، بڕیارە سبەینێ یەکلایی بکرێتەوە.

 


#عێراق