رۆژهەڵاتی ناوەراست

ئەردۆغان: ناکۆکی لەسەر سەرچاوە ئاوییەکان هۆکاری سەرەکی زۆرێک لە گرژییەکانە لە جیهاندا

17/05/2024
ardogan

دەنگوباس

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا ڕایگەیاند، لە پێناو پێشخستنی ئیکۆسیستمی کشتوکاڵی تورکیا، تا کۆتایی کراوەین بەڕووی بیرۆکە، هاوکاری، ڕەخنە و پێشنیاری هەموو کەسێکدا، ئەویش لەو پێناوەی پرسی کشتوکاڵ نەبێتە قوربانیی قسە لەبەر کردن و پێشینە بڕیاردا و ناحەقی بەرامبەر نەکرێت.

لە میانی بەشداری کردنی لە کۆبوونەوەی ئیکۆسیستمی کشتوکاڵی بانکی زراعەت کە بە دیداری "کشتوکاڵی بەردەوام و بە براندکردنی لە کشتوکاڵدا" کە لە ناوەندی کۆنگرەی هالیچ بەڕێوەچوو، سەرکۆمار ئەردۆغان وتارێکی پێشکەش کرد.

ئەردۆغان لە وتارەکەیدا باسی لەوە کرد، کە بە وردییەکی بەراوردکاری ئاشکرایان کردووە تورکیا لە ٢١ ساڵی ڕابردوودا لە کشتوکاڵدا لە کوێوە بە کوێ گەیشتووە و، ڕایگەیاند، بە ئامار دڵنیاييمان دا لەوەی تێزی "کشتوکاڵ کۆتایی هاتووە"ی ئۆپۆزسیۆن لە وڵاتەکەمان کە لە بەری کردووە چەندە بەتاڵ و بێ بنەما و ناڕاستە.

ڕاشیگەیاند، لە پێناو پێشخستنی ئیکۆسیستمی کشتوکاڵی تورکیا، تا کۆتایی کراوەین بە ڕووی بیرۆکە، هاوکاری، رەخنە و پێشنیاری هەموو کەسێکدا، ئەویش لەو پێناوەی پرسی کشتوکاڵ نەبێتە قوربانیی قسە لەبەرکردن و پێشینە بڕیاردا و ناحەقی بەرامبەر نەکرێت.

ئەردۆغان باسی لەوەش کرد، کە هاوشێوەمان بەرزبوونەوەی نرخی کەلوپەلی کشتوکاڵی، کۆمەڵێک کێشەمان هەیە پێویستە چارەسەریان بکەین و ڕایگەیاند، ناتوانین چاوپۆشی لە بەرزو نزمی ئەم دواییەی نرخی گۆشتی سوور و سپی بکەین، ناتوانین گوێ لەو گلەییانەی لە بوارە جیاوازەکاندا بەرز دەبنەوە دابخەین هەر لە بەرزبوونەوەی نرخ تا دەگاتە کەمی کرێکاری ڕۆژانە و هەمیشەیی، سەرەڕای سەرکەوتنەکانمان ئاگاداری ئەو بوارانەین کە هێشتا کێشە دروست دەکەن.

وتیشی، کۆلۆنیالیزمەکان کە دڵۆپێک نەوت بە بەهاتر لە دڵۆپێک خوێن دەبینن، هەموو ڕێگایەکیان تاقیکردنەوە بۆ کۆنترۆڵکردنی ئەمانە و ولاتانێکیان داگیرکرد کە هەزاران کیلۆمەتر دوورن لێیانەوە.

هەروەها ئەردۆغان ئاماژەی بەوە کرد، کە لەگەڵ کاریگەرییە نەرێنییەکانی گۆڕانی کەشوهەوا، سەرچاوە ئاوییەکان و حەوزەکان هەر یەکێکیان گۆڕاون بۆ هێڵی ململانێ و ڕایگەیاند، ناکۆکی لەسەر سەرچاوە ئاوییەکان، هۆکاری سەرەکی زۆرێک لە گرژییەکانە لە ئاسیا، ئەمریکا، باکووری ئەفریقا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

وتیشی، ئەگەر دەستپێخەری لە دەریای ڕەش نەبووایە، ئەوا ئێستا لە زۆرێک لە وڵاتانی ئەفریقا برسێتیی ڕووی دەدا، وڵاتانی ڕۆژئاوایی کە وانەی مافی مرۆڤمان فێردەکەن، زۆر باش دەزانین لە زۆرێک لە وڵاتانی ئەفریقادا چیان کردووە.

ئەوەشی خستەڕوو، کە کشتوکاڵ تەنیا بە کەرتێکی گرنگ نابینین بۆ ئابووریی، بەڵکو بە کەرتێکی گرنگیشی دەبینن بۆ مانەوەی گەل و وتی، ژمارەی ئەو جوتیارانەی سوودمەند بوون لەم قەرزە یەک ملیۆن و ٢٠٠ هەزار کەسی تێپەڕاندووە.

سەبارەت بە پرۆژەکانی کشتوکاڵیش،  ئەردۆغان ڕایگەیاند، لە ڕێگەی پرۆژەکانەوە بەبڕی ١٣ ملیار لیرە وەبەرهێنان دەکەین و، هەلی کار بۆ نزیکەی ٢٠ هەزار هاووڵاتییمان دابین دەکەین.



#ئەردۆغان
#تورکیا