دەنگوباس
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا ڕایگەیاند، لە هەوڵەكانیان بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان لە ڕێگەی بەندەری جەیهانی توركیاوە بەردەوامن.
لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا، فیدانت باتێل، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا ڕایگەیاند پەرەپێدانی ڕێگە جیاوازەكان بۆ گەیاندنی وزەی عێراق بە بازاڕە جیهانییەكان لە بەرژەوەندی بەغدا و واشنتۆنیشدایە.
باتێڵ وتیشی، لەپێناو دووبارە دەستپێكردنەوە بە هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان لە ڕێگەی هێڵی نەوتی عێراق ـ توركیاوە، لەگەڵ بەرپرسانی بەغدا و هەولێر و ئەنقەرە و كۆمپانیا ئەمریكییەكان بەردەوام لە پەیوەندی ڕاستەوخۆدان، كە لە ڕاوەستانی هەناردەی نەوت زیانییان بەر كەوتووە.
ئەمەش لە کاتێکدایە، کە لە 25ی ئازاری ساڵی 2023ەوە دوای ئەوەی دادگای ناوبژیوانی نێودەوڵەتی بڕیارێكی بۆ بەنایاسایی ناساندتنی هەناردەی نەوتی هەرێم بەسەربەخۆ بەهۆی سكاڵایكی عێراقەوە دەركرد، هەناردەی نەوتی هەرێم بە بۆری بەرەو بەندەری جەیهانی توكیا ڕاگیرا.
#ئەمریکا
#ئەمریکا
#نەوت