جیهان

نرخی زێڕ بەرزبووەوە

17/05/2024

دەنگوباس

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بە ناجێگیریی ماوەتەوە و دابەزینێکی کەمیشی بەخۆوە بینی.
ئەمڕۆ هەینی نرخی ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بە دوو هەزار و 385 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ئەمەش لەکاتێکدایە کە دوێنێ نرخەکەی تاوەکو دوو هەزار و 397دۆلار بەرزبووەوە، پێش ئەوەی جارێکی دیکە بەرەوە دوو هەزار و 375 دابکشێت.
بە هۆی دابەزینی بەهای دۆلار و زیادبوونی خواستی چین، نرخی زێڕ لە بازاڕدا بەرەو بەرزبوونەوە دەچێت.


#ئابووری
#جیهان