کوردستان

جومانە غەلای: بەپێی نووسراوەکەی ئەنجومەنی دادوەری ڕاگرتنی کارەکانی کۆمسیۆن ڕێگەپێدراو نییە

16/05/2024
cumana ghalay

دەنگوباس

وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ئاماژە بەوەدەكات، نووسراوەكەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی داوەری بە واتای ئەوە دێت كە ڕاگرتنی كارەكانی كۆمسیۆن لە ڕووی ماودی و هونەرییەوە ڕێگەپێدراو نییە و دەبێت دەستبەكار بكرێتەوە.

جومانە غەلای، وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ڕایگەیاند، ئەو سكاڵایەی كە ئاڕاستەی دەستەی دادوەران كراوە لە دوای ئەوە دێت كە بە بڕیاریكی دادگای فیدڕاڵی كارەكانی كۆمسیۆن بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمان بە فەرمانێكی وەلائی بەشیوەیەكی كاتی ڕاگیران، بەڵام لە نووسراوەكەی ئەمڕۆی دەستەی دادوەری ئەوە هاتووە، كە ڕاگرتنی ئیش و كارەكانی كۆمسیۆن لە ڕووی ماددی و هونەرییەوە ڕێگەپیدراو نییە و دەبیت دەستبەكار بكرێتەوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئێمە لە كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان لە چاوەڕوانی كۆبوونەوەی ئەنجومەنی كۆمسیارانین بۆ ئەوەی ئەوان بڕیاری كۆتایی بدەن، بۆ چۆنییەتی دەستپێكردنەوەی كارەكانی كۆمسیۆن بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان، تا ئێستا دیارنییە بە چ شیواز دەست بەكارەكانمان دەكەینەوە.


#باشووری کوردستان
#هەڵبژاردنی کوردستان