دەنگوباس
نێردەی تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق هۆشداری لە زیاتر دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەدات و ڕایگەیاند، "دەبێت لە چوار مانگی ئایندە ئەنجام بدرێت”.
جێنین پلاسخارت، نێرده‌ى سكرتێرى گشتى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروبارى عێراق له‌میانى به‌شداریكردنى له كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى تایبه‌ت به دۆخى عێراق وتارێكى پێشكه‌شكرد و له‌باره‌ى هه‌رێمى كوردستانەوە ڕایگەیاند، سیاسه‌ت له هه‌رێمى كوردستان زیاتر جه‌مسه‌ردار بووه، به‌شێك له حزبه‌كان به‌شدارى له هه‌ڵبژاردندا ناكه‌ن، ئه‌مه مه‌ترسیداره.
پلاسخارت ئاماژەی بەوەشکرد، پێویسته هه‌ڵبژاردن له‌كاتى خۆیدا ئه‌نجامبدرێت تاوه‌كو شه‌رعیه‌ت بۆ دامه‌زراوه‌كانى هه‌رێمى كوردستان بگه‌ڕێته‌وه، ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردن نه‌كرێت، داهاتووى هه‌رێمى كوردستان ڕوون نابێت و دەبێت وادەیەکی نوێ بۆ هەڵبژاردن دیاری‌بکرێت.
ئەوەشی خستەڕوو، ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردن له كاتى خۆیدا نه‌كرێت، پێویسته له نزیكترین كاتدا واده‌یه‌كى نوێ بۆ هه‌ڵبژاردن دیاری بكرێت، لانیكه‌م له چوار مانگى داهاتوودا ئه‌م هه‌ڵبژاردنه به‌ڕێوه‌بچێت.
هاوکات پلاسخارت ئاماژەی بە دۆخی عێراق دا‌و و وتی، عێراق وڵاتی دەرفەتە گەورەکانە، بەرەوپێشچوونی باش لە کەرتی پیشەسازی و کشتوکاڵ و ئاوی بەدیدەکرێت، هەوڵەکانی عێراق بۆ بەرەوپێشچوون بەردەوامە و پاڵپشتی لێدەکرێت.
#باشووری کوردستان
#ئەمریکا