جیهان

نرخی زێڕ بەرزبووەوە

16/05/2024

دەنگوباس

بە هۆی دابەزینی بەهای دۆلار و هەڵکشانی خواستی چین بۆ کڕینی زێڕ، نرخی کانزا زەردەکە لە جیهاندا بەرزبووەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا گەیشتە دوو هەزار و 397 دۆلار کە لە 19ی نیسانی ڕابردووەوە بەرزبوونەوەی لەو جۆرەی بەخۆوە نەبینیوە.
هۆکاری هەڵکشانی نرخی زێڕیش بۆ داتاکانی پەیوەست بە نرخی پێوانەیی بەکاربەری ئەمریکا دەگەڕێتەوە کە دابەزینی بەخۆوە بینیوە، ئەوەش کاریگەریی لەسەر لاوازکردنی بەهای دۆلار دروست کرد و لە بەرامبەریشدا نرخی زێڕ بەرزبووەوە.
یەکێکی دیکەش لە هۆکارەکانی بەرزبوونەوەی نرخی کانزا زەردەکە بۆ زۆربوونی خواستی چین لەسەر کڕینی زێڕ دەگەڕێتەوە و بەردەوامیش هاووڵاتییەکانی هان دەدات زێڕ بکڕن.


#ئابووری
#جیهان
#ئەمریکا
#چین