رۆژهەڵاتی ناوەراست

خێوەتی عەرەبە هاوردەکان لە پەڵکانە لادرا

15/05/2024
palkana

دەنگوباس

محەمەد ئەمین، نوێنەری جوتیارانی سەرگەڕان ڕایگەیاند، پێش چەند خولەکێک لەسەر بڕیاری لیژنەکەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق عەرەبە هاوردەکان خێوەتی ناڕەزایەتییەکەیان لابرد، کە ماوەی هەفتەیەک بوو دایاننابوو.

بەپێی زانیارییەکان پاش هەڵگرتنی خێوەتی عەرەبە هاوردەکان، جوتیارانی کوردیش دەستیان بە دروێنەی بەرووبوومەکانیان کرد.

ئەمەش لە کاتێکدایە، ماوەی دوو هەفتەیە بە فشاری عەرەبە هاوردەکان سوپای عێراق دروێنەکردنی لە جووتیارانی کورد لە سنووری گوندەکانی سەرگەڕان و پردێ قەدەغە کرابوو و هەوڵەکان بەئاراستەی داگیرکردنی زەویی جووتیارانی کورد بوو لەسنوورەکە.


#عێراق