جیهان

سەرۆک وەزیرانی سلۆڤاکیا ژیانی لە مەترسیدایە

15/05/2024
slovakia

دەنگوباس

ڕۆبێرت فیکۆ، سەرۆک وەزیرانی سلۆڤاکیا، لە دوای کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران کە لە ناحیەی هاندلۆڤای وڵاتەکە بەڕێوەچوو، لە هێرشێکی چەکدارییدا برینداربوو و گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانە، ئەنجامدەری هێرشەکەش دەستگیر کرا.

ئاژانسی هەواڵی سلۆڤاکیا (TARS)، بڵاویکردەوە دوای کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران لە خانەی ڕۆشنبیری لە ناحیەی هاندلۆڤا لە ناوچەی ترێنسین، تەقە لە بیناکە کراوە.

لە هەواڵەکەدا باس لەوە کراوە لە ئەنجامی ئەو هێرشەدا فیکۆ بریندار بوو، کە سێ خولە پۆستی سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیرانی وڵاتەکە بەڕێوەدەبات و پاش هێرشەکەش گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانە.

 لە هەژماری تۆڕی کۆمەڵایەتی سەرۆک وەزیرانی سلۆڤاکیا ڕاگەیەندراوێک بڵاوکراوەتەوە، باس لەوە کراوە فیکۆ کە ڕووبەڕووی هەوڵێکی تیرۆرکردن بووەتەوە، ژمارەیەکی زۆر گوللە بەر جەستەی کەوتووە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا باس لەوە کراوە، سەرۆک وەزیران فیکۆ ژیانی لە مەترسییدایە، بە هێلیکۆپتەر لە هاندلۆڤاوە گواستراوەتەوە بۆ ویلایتی بانسکا بایستریکا کە ٢١٥ کیلۆمەتر لە براتیسلاڤا دوورە.

هاوکات ئاماژە بەوە کرا کە هێزە ئەمنییەکان ئەنجامدەری هێرشەکەیان دەستگیرکردووە.


#جیهان