جیهان

سەرۆك وەزیرانی سلۆڤاكیا تەقەی لێ دەكرێت و هەوڵی کوشتنی دەدرێت

15/05/2024
saroki slovakia

دەنگوباس

ڕۆبێرت فیتسۆو، سەرۆك وەزیرانی سلۆڤاكیا تەقەی لێ دەكرێت و بە برینداری دەگەیەنرێتە نەخۆشخانە.

لە شارۆچكەی هاندلۆڤا لە 150 كیلۆمەتری باكووری رۆژهەڵاتی پایتەختی سلۆڤاكیا، كەسێك تەقە لە سەرۆك وەزیران ڕۆبێرت فیتسۆو دەكات و برینداری دەكات.

جێگری سەرۆكی پەرلەمانی سلۆڤاكیا ڕایگەیاند، ڕووداوەكە لە بۆنەیەكدا بووە لەبەردەم خانەیەكی كەلتووری، فیتسۆ هاتووە سەردانی خانە كەلتوورییەكه‌ی كردووە.

پۆلیس تەقەكەرەكەی دەستگیر كردووە و لێكۆڵینەوە دەستپێكردووە و هێشتا هۆكاری هێرشەكە و دۆخی تەندروستی سەرۆك وەزیران نەزانراوە.

ڕۆبێرت فیتسۆو تەمەن 50 ساڵ، لە 25ی ئۆكتۆبەری 2023وه‌ پۆستی سەرۆك وەزیرانی سلۆڤاكیای وەرگرتووە.

پێشتریش لە 2006 تا 2010 و 2012 تا 2018 پۆستی سەرۆكوەزیرانی هەبووە، زیاتر لە 10 ساڵ لە پۆستی سەرۆك وەزیران خزمەتی كردووە، لە ساڵی 1999ـوه‌ پارتی سۆشیاڵ دیموكراتی دامەزراندووە و تا ئێستا سەرۆكی پارتەكەیە.


#جیهان