دەنگوباس
قوباد تاڵەبانی ڕایگەیاند 10 ساڵە خەڵک لە گێژاوی کەمیی
خزمەتگوزاریدا دەژی و ئێستا کاتی ئەوە هاتووە زیاتر لەجاران لەخزمەت هاووڵاتییاندا
بین، ئەمەش ئەو ماوەیەیە کە خۆی تێیدا جێگری سەرۆک وەزیران بووە..
ئەمڕۆ
چوارشەممە، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان سەردانی کۆیەی
کرد و لە میانی کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ یەکە ئیدارییەکانی قەزاکە ڕایگەیاند، ماوەی 10
ساڵە کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان لە گێژاوی قەیرانی دارایی و کەمی خزمەتگوزاری ژیان
بەسەردەبەن.
وتیشی:
"ئێستا کە نزیکبووینەتەوە لەچارەسەری یەکجاری کيشە داراییەکانمان، کاتی ئەوە
هاتووە زیاتر لەجاران لەخزمەت هاووڵاتییاندا بین".
قوباد
تاڵەبانی ڕاشیگەیاند، "ئەمڕۆ لەگەڵ دادوەران و قائیمقامیەت و فەرمانگە
ئیدارییەکانی شاری کۆیە، ڕەوشی شارەکەمان تاوتوێکرد و لەبارەی دەرفەتەکانی
وەبەرهێنان، کەمکردنەوەی ڕۆتین، بەگەرخستنی پرۆژەکان و چارەسەرکردنی کێشەکانی
زیادەڕەوی؛ گفتوگۆم کرد".
ئەوەشی
خستەڕوو کە "هەرکات و لە هەر جومگەیەکدا گۆڕانکاریی پێوستبێت، ئەنجامی دەدەین
لە پێناو باش بەڕێوەچوونی کاروبارەکان".
ئەم لێدوانەی قوباد تاڵەبانی لە کاتێکدایە کە بە درێژایی 10 ساڵی ڕابردوو جێگری سەرۆک وەزیران بووە و پێشتریش عەلی حەمە ساڵح، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاندبوو کە لەوەتەی قوباد تاڵەبانی بووەتە جێگری سەرۆک وەزیران، هیچ پڕۆژەیەکی ستراتیژی بۆ سلێمانی نەکراوە.
#ئابووری
#باشووری کوردستان
#قوباد تاڵەبانی